کوڕی بەرپرسێکی پارتی کەسێکی بەسەختی بریندارکرد

  2023-04-23  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
درەنگانێکی ئەمشەو کوڕی بەرپرسێکی پارتی لەشاری هەولێر تەقە لە هاوڵاتیەک دەکات و بەسەختی برینداری دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە لە کۆتای هەفتەی رابردوو برایەکی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر فول لایت هاوڵاتیەکی کوشت

بەپێی زانیارییەکانی ژیان، ئەمشەو لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر دوو کەس بەشەر هاتوون کەسێکیش ناوبژیوانی کردوە بۆ ئەوەی شەرەکەیان کۆتاییپێبێت، بەڵام لە لایەن یەکێک لە شەڕکەرەکانەوە کە کوڕی بەرپرسێکی پارتیە بەر دەسڕێژی گولەی داوە و بەسەختی بریندار بووە.

کەسوکاری بریندارەکە رایانگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی لە کۆڕەکەمان کردوە کوڕی بەرپرسێکی پارتیە و بە دەمانچە تەقەی لێکردوە و گولە بەر سنگی کەوتوە و تەندروستی ناجێگیرە.

ئەمە یەکەم جار نییە ئەم حاڵەتە لە هەولێر دووبارە ببێتەوە، لە  کۆتای هەفتەی رابردوو برایەکی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر فول لایت هاوڵاتیەکی کوشت،
 لە ماوەکانی ڕابردوودا، بەرپرسان و کوڕی بەرپرسانی ناو پارتی بە تایبەت کەسە نزیکەکانی مەسرور بارزانی، لەسەر فوول لایت و دەست شکاندنەوە، خەڵکیان کوشتووە و برینداریان کردووە.


ماوەی مانگێکیشە، لە دوای ئەوەی بارزان قەساب پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێری وەرگرتووە، دۆخی شارەکە بە تەواوەتی تێکچووە و هەر ڕۆژە و لە شوێنێک دەست و پێوەندەکانی دەسەڵاتی ئەو شارە، پەلاماری خەڵک دەدەن، هەندێک بە شەڕی چەکداری و هەندێکیش بە سەرتاشین و ئەتککردن.


ڕیکلام