شێروان شێروانی کەمێک لەمەوبەر بەدەست وپێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر

  2023-04-25  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەوس شێروان شێروانی بەدەست و پێ کەلەپجەکراوی برایە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە کەسنەزان.

بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان رایگەیاند "کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە دەست و پێ کەلەپچەکراوی هێنرایە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لە کەسنەزان
دواتر لە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر کەلەپچەکانیان لێکردەوە و وتەکانی لێ وەرگیرا"

ئاماژەی بەوەشدا، شێروان شێروانی بە ئازادانە ووتەکانی خۆی دا لە ژووری دادوەر بە ئامادەبوونی ئەندامی داواکاری گشتی و لێکۆڵەرەوەی دادی و زەیتۆ سیان نوێنەری یۆنامی و بەندە و پارێزەران باڤێل شیرزاد و کارزان محمد امین.

ئەوەشی خستەروو، لەسەر دوو کەیس شێروان شێروانی هێنرایە بەردەم دادوەر، یەکەمیان، سکاڵای ئەفسەرێکی ناو چاکسازی بەپێی ماددە ٢٢٩ و و دووەمیان تۆمەتێکی خراوەتەپاڵ بە ماددە ٢٨٩-٢٩٨ گوایە تەزویرکردووە لە پەنجەمۆرێک لە جیاتی گوهدار زێباری کە رۆژنامەنووس شێروان شێروانی هەردوو تۆمەتی ڕەتکردەوە و ووتی "من بێ تاوانم لەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵم"

بەشدار حەسەن باسیلەوەشکرد، دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ و فیچ اللە راوێژکاری سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ بۆ هەمان مەبەست نیو سەعات لەگەڵ دادوەر دانیشتن و گفتوگۆیان کرد لەسەر هەردوو کەیسەکەی شێروان شێروانی.

رۆژنامەنووس شێروان شێروانی یەکێکە لە سزادراوانی بادینان و ئەمرۆ بەمەبەستی وەرگرتنی ووتەکانی لەسەر ئەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵی برایە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە کەسنەزان و ناوبراو سەرجەم ئەوتۆمەتانەی رەتکردەوە کە لەماوەی رابردوودا ئاراستەی کرابوون.


ڕیکلام