بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، گرژی لەنێوان کەسوکاری نەخۆشێک و فەرمانبەرانی پرسگەی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر دروست بووە و هۆکارەکەی ئەوە بووە سەردانیکەران پابەند نەبوونە بە رێنمایەکانی نەخۆشخانە.
تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، رێنمایی دراوە بە کەسوکار و هاوەڵی نەخۆشەکە، بەڵام پابەند نەبوون، بۆیە بەپێی رێنماییەکان لە دەرەوەی نەخۆشخانە رێگەنەدراوە بچنەژووروە، ئەوەش لەبەر بوونی جەنجاڵی و هۆکارەکانی چارەسەرکردن لەلایەن پزیشکان و کارمەندان.
لەسەر دۆخی بریندارەکان تەندروستی هەولێر دەڵێت، "لەئێستادا دۆخەکە ئاساییە و هیچ کەسێک بە گولە بریندار نەکراوە."