تەندروستی عێراق تووشبوونی 2170 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند

  2020-07-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 2170 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا راگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێردا 103 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئامارەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاو كردەوە و ئاشكرای كرد لەو ماوەیەدا 11هەزار و 809 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئەنجام دراوە بەوەش كۆی پشكنینەكان تا ئێستا گەیشتووەتە 649 هەزار و 36 پشكنین. 
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە لەو ماوەیەدا 2170 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دیاری كراوە كە زۆرترینیان لە بەغدا بووە و دوای ئەویش لە سلێمانی بووە. 
وەزارەتەكە روونیشی كردووەتەوە لەو ماوەیەدا 1623چاكبوونەتەوە و 103 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە. 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وەزارەتەكە بڵاوی كردووەتەوە تا ئێستا لە عێراقدا 69 هەزار و 612 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە و 39هەزار و 502كەسیان چاكبوونەتەوە و  2882 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لە نێو ئەو نەخۆشانەی لەژیر چاودێریدا ماونەتەوە 415یان لەژێر چاودێری وردان. 


ڕیکلام