قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود ناسراو بە حەمەتاڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک (هادی محمود)
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند خۆشەویست و بەتوانا (هادی محمود) نیگەران و دڵگران بووم.
کاکە هادی ناسراو بە (عەریف حەمەتاڵ) ناوێکی درەوشاوەو هونەرمەندێکی خۆشەویستی جەماوەر بوو، لەهەر کارێکی هونەریدا ڕۆڵی ببینیایە زەردەخەنە و پێکەنینی بەئامادەبووان دەبەخشی. لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی.
لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە هادی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال