بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە لەڕێگای كامێراكانی چاودێرییەوە، سزای نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریدا چالاك دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەشكردوە، سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەی دووشەممە 2023/5/1ەوە تایبەتمەندی سزادان لەڕێگای كامێراكانی چاودێری خێرایی لەسەر نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێری كردندا چالاك دەكرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لە بەیانییەوە هەر شۆفێرێك ئەو سەرپێچییانە بكات، سزادەدرێت لەسەری، بۆیە داوا لەهەمووان دەكات كەبۆ سەلامەتی خۆیان پابەندی یاساكان بن.