دەروێشانی بادینانیش لە هەوڵدان بە شمشێر و خەنجەرەوە روو لە سلێمانی بكەن

  2020-07-09  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەروێشانی بادینان لە بەردەم بازگەی كەڵك وەستاون و لە هەوڵدان رێگایان پێ بدرێت بێنە شاری سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شێخەكەیان كە بڕیارە سبەینێ لە ئەمریكاوە تەرمەكەی بگەڕێتەوە سلێمانی.

دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەروێشانی شێخ محەمەد كەسنەزانی، دەروازەی سنوری باشماخیان بڕی لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بە شێوەیەكی نایاسایی هاتنە سنوری پێنجوێن و لە ئێٍستادا بەڕێوەن بەرە و سلێمانی دەروێشانی بادینانیش دەیانەوێت بێنە شاری سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە پرسەی شێخەكەیان. 
پەیامنێری ژیان رایگەیاند، دەروێشانی بادینان لەبەردەم بازگەی كەڵەك بە شمێشر و خەنجەر گردبوونەوە و دەیانەوێت بۆ بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی هێنانەوەی تەرمی شێخ محەمەد كەسنەزانی روو لە سلێمانی بكەن. 
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا شێخ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە ئەمریكا گیانی لەدەستدا بڕیارە سبەینێ هەینی تەرمەكەی بهێندرێتەوە سلێمانی. 


ڕیکلام