هێزەکانی هۆڵەندا هەولێر بەجێدەهێڵن

  2023-05-02  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای دووساڵ ئەرکی هێزەکانی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات، بڕیاروایە دوای کشانەوەیان، لەلایەن هێزەکانی ئیستۆنیاوە جێگەیان پڕبکرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، دوای دوو ساڵ، ئەرکی هێزەکانیان بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کۆتایی دێت و ئەم هەفتەیە هێزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەندا، بەڵام تیمی راوێژکاریی هۆڵەندا لە هەولێر دەمێننەوە.

راشیگەیاند، ژمارەی سەربازەکانیان ١٢٥ سەربازە و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١وە بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیربوون، دوای کشانەوەشیان هێزەکانی ئیستۆنیا بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەکە جێگەی هێزەکانی هۆڵەندا دەگرنەوە.


ڕیکلام