هێزەکانی پارتی ژنە سیاسەتمەدارێکی باکوری کوردستانیان لە فرۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرد

  2023-05-06  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژنە سیاسەتمەداری کورد کە نەخۆشییەکی سەختی هەیە و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ویستوویەتی بچێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیرکرا.

ئاژانسی ڕۆژ نیوز بڵاویکردوەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ئەزمیە ئارسو سیاسەتمەداری کورد کە خەڵکی شاری شێرناخی باکوری کوردستانە و نەخۆشییەکی سەختی هەیە ویستی بەمەبەستی چارەسەر ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکات، بەڵام لە فڕۆکەخانەی هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە دەستگیر کراوە.

کەس و کاری ئەو سیاسەتمەدارە لە بەدواداچووندان بۆ زانینی چارەنوسی ئەزمیە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە دەست نەکەوتووە کە لەکوێ زیندانیکراوەو چی بەسەر هاتووە.


ڕیکلام