پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

  2020-07-09  | 
سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج کەسی دیکە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بەتۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی٧ی٢٠٢٠، پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکرد، سێ لەو پێنج تووشبووانەی کە گیانیان لەدەستداوە، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی و دووانەکەی دیکەش خەڵکی شارەزوور و هەڵەبجەی شەهید بوون .

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ، هەشت هەزار و ٤٢٨ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٢٨٧ کەسیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە ٢٤١ کەسیان دانیشتووی پارێزگای سلێمانی و ٤٢ کەسیان دانیشتووی پارێزگای هەولێر و چوار کەسیشیان خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە بوون.



ڕیکلام