ئەو گەنجە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کچانی دەکرد

  2023-05-11  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد گەنجێکیان دەستگیرکردوە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیی کەسی کچیکی کردوە و بڕێکی زۆر پارەی لە کچەکە وەرگرتوە بۆ ئەوەی وێنەکانی بڵاو نەکاتەوە

پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە: دوای ئەوەی باوکی کچێک سکاڵای تۆمارکرد کە لەلایەن کەسێکەوە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ لە کچەکەی دەکرێت و چەند جارێکیش دەستدرێژی کردۆتە سەری ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار.

دەشڵێت: دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە دەستگیربکرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر بڕی دوو دەفتەرو ١١ وەرەقەو بڕێک دیناری عیراقیدا کە تۆمەتبار لەژێر هەڕەشەدا لە کچەکەی وەرگرتبوو .

لەسەر رووداوەکە پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م،ج،ح لەدایکبووی ٢٠٠٣) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە .



ڕیکلام