تەندروستی هەرێم: ئەمڕۆ 298 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون

  2020-07-09  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ 298 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون و 12 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٨ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم تۆمارکراون .

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٢ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان لە پارێزگای هەولێر، حەوت کەسیان لە پارێزگای سلێمانی و کەسێکیشیان لە گەرمیان بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٣٥)

1. کەرەنتین: (٤١٠ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٤٦٢ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٦ شوێنی جیاواز (١٤٣ هەولێر)، (١٩٥ سلێمانی)، (١١٢٤ دهۆك).

2. پشکنین: (٢٤٧٠ پشکنینی نوێ)

٧٤٩ هەولێر

٧١٢ سلێمانی

٦٧٦ دهۆك

١٨٦ گەرمیان

٣٠ هەڵەبجە

١١٧ ڕاپەڕین.

3. تووشبوو: (٢٩٨ تووشبووی نوێ)

١٠٦ هەولێر

١٠٧ سلێمانی، ٥٦ گەرمیان، ٢٠ ڕاپەڕین

٣ دهۆك

٦ هەڵەبجە

4. چاکبوون: (٦٤ چاکبوون)

٥٤ هەولێر

١ گەرمیان

٦ ڕاپەڕین

٣ هەڵەبجە

5. مردن: (١٢ مردن)

٤ هەولێر

٧ سلێمانی

١ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٧٩٧٧ هاوڵاتی (١٦٥١٥ دەرچوو)

پشکنین ١٥٤٤٦٥ (٦٧٨٥٧ هەولێر، ٥٠٥٤٠ سلێمانی، ٣٤٧٤٠ دهۆك، ١٣٢٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٨٧٢٦ (٢١١٤ هەولێر، ٦١١٢ سلێمانی، ٢٦٠ دهۆك، ٢٤٠ هەلەبجە)

چاکبوون ٣٠٧٢ (١٣٦٩ هەولێر، ١٤٠٨ سلێمانی، ١٧٣ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٣٦٠ (٦٩٩ هەولێر، ٤٤٦٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك، ١١٤ هەلەبجە)

مردن ٢٩٤ (٤٦ هەولێر، ٢٤٤ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٩ تەمووز ٢٠٢٠



ڕیکلام