فراکسیۆنی یەکێتی: شەوی رابردوو لەلایەن ھێزێکی چەکدار نامەردانە ھێرشکراوەتە سەر کاروان گەزنەیی

  2023-05-15  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی تەقەکردن لە ئەندامێکی فراکسیۆنەکەیان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دەکەن و داوا لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکات هەرچی زووە تاوانکارانی رووداوەکە دەستگیربکرێن و سزای یاسایی بدرێن.

دەقی راگەیەندراوەکە...

بەداخەوە شەوی رابردوو لە ناو حەرەمی بازگەی ئاسایشی کۆیە لەلایەن ھێزێکی چەکدار نامەردانە ھێرشکراوەتە سەر هەڤاڵ (کاروان گەزنەیی) ئەندامی فراکسیۆنەکەمان.

ئێمە لە فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان کاتێکدا زۆر بە توندی ئەو پەلامارە قێزەونە ئیدانە و ریسوا دەکەین، لە ھەمان کاتدا داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەرچی زووترە تاوانکارانى ئەم کردەوە قێزەونە دەستگیر بکرێن و سزای یاسایی وەربگرن. 

ئەرکی دام و دەزگا ئەمنیەکانی ھەرێمە بەجدی و بەرپرسیارانە کاربکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیان و بەرپرسان بەبێ جیاوازی و رێگە بگرن لە دووبارە بوونەوەی کاری یاسا شکێنی و گێرەشێوێنی لەم جۆرە.

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان 


ڕیکلام