سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان بڵاوكرده‌وه كه گوایه سودانی داوای له نێچیرڤان بارزانی كردوه ورده‌كاریی گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێم ئاشكرا بكات، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
دەقی ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکرده‌وه‌ته‌وه گوایه کۆتاییی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان!
لێره‌وه ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له ڕاستی. نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان