وەزارەتی خوێندنی باڵا: ماوەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی بۆ خوێندنی باڵا درێژکرایەوە

  2023-05-16  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ماوەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی بۆ خوێندنی باڵا درێژکردەوە و رایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ١٨ی ٥ی ٢٠٢٣ تاکو رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ٦ی ٤ی ٢٠٢٣ درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن و دواخستنی وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سەرجەم خوزایاران و پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا بۆ دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی بڕیارەکە، ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ١٨ی ٥ی ٢٠٢٣ تاکو رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ٦ی ٤ی ٢٠٢٣  درێژکرایەوە.

دەشڵێت،  کاتی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی لە رۆژی دووشەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٣ بۆ رۆژی دووشەممە رێککەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٣ دوادەخرێت و دەستپێکی خوێندنی ئەکادیمیش دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.


ڕیکلام