پۆلیسی کۆیە: ئەو کەسە دەستگیرکرا چوار کەسی کوشت

  2023-05-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری کۆیە هاوڵاتییەک دەسڕێژی گوللەی لە خێزان و منداڵەکانی کرد، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لە دەستدا کە دوو کچ و ژنەکەی و دراوسێیکی بوو، تەندروستی کۆیەش دەڵێت" کوڕێکی بەسوکی بردیندار بووە".

کەمێک پێش ئێستا پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، دوای رووبەڕووبوونەوە توانیویانە ئەو پیاوە دەستگیر بکەن کە چوار کەسی کوشت.

ھاوکات، تەندروستی کۆیە ئاماژەی بەوەدا، چوار تەرم گواستراوەتەوە نەخۆشخانە و کوڕێکی پیاوەکەش بەسوکی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی کۆیە چارەسەری بۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانیش، رووداوەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و ئەو دراوسێیەشیان بۆ ناوبژیوانی چوە و فیوشەک بەر سەری کەوتوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.


ڕیکلام