بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم

  2023-05-17  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە رۆزی کەیڤ، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم.

‏‎بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەدیدارێکدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و د. جوان ئیحسان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێم و هەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان كرد بۆ هێنانەكایەی سەقامگیری لە بوارە جیاوازەكان و هەنگاوەكانی حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك و رایگەیاند، كاری پێكەوەیی و دیدگای هاوبەش سەبارەت بە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان فاكتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان و دەستبەركردنی ژیانێكی سەقامگیرە بۆ خەڵكەكەمان. 

‏‎پرسی هەڵبژاردن تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئەم پرسە رەهەندێكی نیشتمانی هەیە و پێویستە لەگەڵ لایەنەكان سازانی لەسەر بكرێت، دڵنیاین بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەموو كێشەكان چارەسەر دەكەین و هەموو بیركردنەوەیەكیشمان سەركەوتنی هەرێمەكەمانە نەوەك بەرژەوەندییە حزبییەكان.


ڕیکلام