کەشناسی هەرێمی کوردستان پێسبینی خۆی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتووی رەوشی کەشووهەوای ناوچەکانی هەریمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی بەم شێوەیە پێشبینی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردوەتەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨– ٥ - ٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرای با / مامناوەند دەبێت ( ١٥ - ٢٥ ) کم/ک . هەندی کات چاڵاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠ کم/ک بەتایبەتی لەناوچە کانی باکووری خۆرئاوای هەڕێم .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( ٦ – ٨ ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی ھەینی ١٩– ٥ - ٢٠٢٣
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاووییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕیت , تاوەباران و بروسکە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبێت. لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری زیاد دەبێ بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم, و هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز وخۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووردا .
پلەکانی گەرما/ لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرایی با / مامناوەند دەبێ (١٥-٢٥ ) کم/ک , لەناوچەکانی باشووری خۆرھەڵاتی هەرێم خێرایی با چاڵاکتر دەبێ بۆ سەروی ٣٠ کم/ک .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( ٦ – ٨ ) کم دەبێت . لە شوێنەکانی دابارین و تۆز خۆڵ لەنێوان ( ٤-٦)کم دەبێ .