دەستەی وەبەرهێنان: ئـەتـلـێـتـیـکـۆ مـەدریـد لـە کـوردسـتـان وەبـەرھــێـنـان دەکـات

  2023-05-18  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێم دەڵێت،ئـەتـلـێـتـیـکـۆ مـەدریـد لـە کـوردسـتـان وەبـەرھــێـنـان دەکـات، قـوتـابـخـانـەو سـەنـتـەری وەرزشـی بـە مـەبـەسـتـی راھـێـنـان لـە کوردستان دەکەنەوە،

دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەگـەڵ ئـایـدن ئـۆسـتـان، نـوێـنـەری حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـە وەکـالـەت لـە وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا کـۆبـۆوە، لـە دیـداری نـێـوانـیـانـدا بـاس لـە کـاری ھـاوبـەش و ھـەمـاھـەنـگی نـێـوان دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە وڵاتـی ئـیـسـپـانـیـا کـرا کـە ھـانـی وەبـەرھــێـنـەرو کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵاتـەکـە بـدرێـت بـەمـەبـەسـتـی کـاری وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بـریـارە لـە داھـاتـوودا لـە رێـگـەی نـوێـنـەرایـەتـی حـکـومـەت لـە وڵاتـی نـاوبـراو ژمـارەیـەک وەبـەرھـێـنـەر لـە سـێـکـتـەرەکـانـی تـەنـدروسـتـی و وەرزشـی کـاری وەبـەرھــێـنـان بـکـەن لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان بـە کـردنەوەی چـەنـد قـوتـابـخـانـەو سـەنـتـەری وەرزشـی بـە مـەبـەسـتـی مـەشـق و راھـێـنـان کـە لـە لایـەن ئـەتـلـێـتـیـکـۆ مـەدریـد سـەرپـەرشـتـی دەکـرێـن .


ڕیکلام