وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم دەڵێت، "كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین یونسكۆ ته‌مووره وه‌ك ئامێرێكی كوردیی بناسێنێت".
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، ئه‌مڕۆ له سلێمانی به ئاماده‌بوونی د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ و وەزیری ڕۆشنبیری و شوێنەواری عێراق و ژماره‌یه‌ك له ڕۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌ب، سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری كوردی – عه‌ره‌بی بۆ كاری هاوبه‌شی ڕۆشنبیری و كولتووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرایه‌وه.
له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، "ئێمه له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پیرۆزبایی له هه‌نگاوی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری كوردی – عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین، ده‌ستخۆشی له جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و به‌شداربووانی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به پێویستیی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه و درووستكردنی ڕایه‌ڵی په‌یوه‌ندی كولتووری و ڕۆشنبیری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری وتی: "له‌م كاته‌دا گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، نه‌ك سه‌نته‌رێك، چه‌ند سه‌نته‌ر و ده‌زگایه‌كی ڕۆشنبیری و كولتووری هه‌بێت بۆ كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش، لانیكه‌م له نێوان ده‌سته‌بژێری كوردی و عه‌ره‌بیدا كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێن و به‌شداری و هه‌ماهه‌نگی له كاره ڕۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان بكرێت".
ڕوونیشیكرده‌وه، "ئه‌و بارودۆخه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، بارودۆخێكه كه‌سمان لێی ڕازی نین".
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان ئاشكرای كرد، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه، ئامێری ته‌مووره، كه به‌شێكه له مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تی میوزیكی كوردیی و ئامێرێكی پیرۆزه له ئایینی یارساندا، وه‌ك ئامێرێكی دێرینی میوزیكی كوردی له لایه‌ن ڕێكخراوی یونسكۆوه بناسرێت.
له‌و باره‌یه‌وه وتی: "پڕۆژه‌یه‌كمان له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان هه‌یه، كه ئامێری ته‌مووره له یونسكۆ به ناوی خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی بكرێته‌وه، كه ئامێرێكی كوردییه. له‌گه‌ڵ یونسكۆ قسه كراوه، تیمی وه‌زاره‌ت پرسیاریان كردووه، گرنگترین به‌ڵگه چییه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی بكه‌ین، له به‌رامبه‌ردا تیمی ڕێكخراوی یونسكۆ وتویانه گرنگترین به‌ڵگه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م ئامێره‌تان به گه‌له‌كه‌تان ناساندووه؟ بۆیە پێش وڵاتانی دیکە پێویستە گەلی کورد و عەرەب گرنگی بە کو‌لتوور و فەرهەنگی خۆیان بدەن و لەناوخۆیاندا هەوڵی ئاڵووگۆڕی کولتووری بدەن و ئاشنای کو‌لتوور و فەرهەنگی یەکدی بن، داخەکەم هێشتا زۆر لایەنی فەرهەنگی و کولتووریمان هەیە لەناو خۆماندا نەناسێنراوە و ئاشنایەتی کەم لەسەریان هەیە".
له باره‌ی كاری داهاتووی سه‌نته‌ره‌كه‌وه، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان وتی: "پێشنیاز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار و ئه‌وانه‌ی نه‌خشه‌ڕێگا بۆ كاركردنی سه‌نته‌ره‌كه داده‌نێن، كه له هه‌ولێر و دهۆكیش لقی ئه‌م سه‌نته‌ره بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به گشتی ڕۆشنبیرانی هه‌رێمی كوردستان چالاك بن، بۆ ناساندنی كولتووری كوردیی به عه‌ره‌ب و به پێچه‌وانه‌شه‌وه".
هه‌روه‌ها وتی: "هیوادارم سه‌نته‌ره‌كه كه‌ڵك له ڕاوبۆچوونی ڕۆشنبیرانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت".