هێڵی سەوز کارەکانی دەستپێدەکات

  2023-05-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێکی پەیوەندیکردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دامەزراوە و سەرپەرشتی دەکرێت. ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: 

هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە کارەکانی دەستپێدەکات و هاوڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیارێک یاخود رەخنە و سکاڵایەکیان هەیە دەربارەی کاروباری رێکخراوەیی یەکێتی یان حکومەت، پەیوەندی بکەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.

دەمانەوێت دڵنیایی بەهەموولایەک بدەین هەر داواکارییەک پەیوەست بێت بە کاروباری حزبی، لەلایەن تیمێکی تایبەتی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و کار لەسەر سکاڵا و پێشنیارەکان دەکرێت.
 هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش کە پەیوەستە بە حکومەتەوە، وەک راسپاردە پێشکەش بە تیمی یەکێتی لە حکومەت دەکرێت و بۆ هەر کەیسێک وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت.

هێڵی سەوز رایەڵەیەکی بەردەوامیی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵکی خۆشەویستی کوردستانە. هەموو دەنگە جیاوازەکان بە لێپرسراوە حزبی و حکومییەکان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەکاندایە. بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئاینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەکان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەکات.

هاوڵاتییان دەتوانن لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە تاوەکو ١٢ی شەو لەرێگەی ئەم ژمارەیەوە پەیوەندی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بکەن:
0535979



ڕیکلام