بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد

  2023-05-21  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە فۆتوشی ماتسۆمۆتو، باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەدیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بەردەوامی نێوان لایەنەکان کرایەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن، هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، زەمینەیەکی لەبار بۆ گەیشتن بە سازان و رێککەوتنی نیشتمانی هاتووەتە ئاراوە و هەموو هەوڵێکیشمان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییاندایە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی، گفتوگۆکان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەهەرێم بەردەوامە و هیوادارین ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەرە، بەزووترین کات رێککەوتنی لەسەر بکرێت و هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
هەر لە دیدارەکەدا بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێکرا.


ڕیکلام