بووکە هەڵهاتووەکەی کۆیە دەستگیرکرا

  2023-05-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سۆران رایگەیاند، بووکە هەڵهاتووەکەی کۆیەیان دەستگیرکردوە لە رۆژی گواستنەوەیدا هەڵهات

 بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە سۆران درەنگانی شەوی رابردوو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئافرەتێک بە ناوی( ح.ک.م) کە دانیشتووی قەزای (کۆیە) لە ڕۆژی مارە بڕینی هاوسەرگیریدا خۆی وون کرد و ڕایکرد، دەست بەجێ دەستگیرانەکەی لە نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی کۆیە سکاڵای تۆمارکرد لە سەر ونبوونی دەستگیرانەکەی".

ئاماژە بەوەشدراوە،  "بەپێی زانیاری و بەدواداچونەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەرکەوت کە ئەم ئافرەتە هەڵاتووە بۆ شاری سۆران، دەست بەجێ دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیاریەکە مەفرەزەیەکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناو شاری سۆران  توانرا لە کەمترین کاتدا ئافرەتی هەڵاتووە  دەستگیر بکەن".

لە راگەیەندراوەکەی توندوتیژی سۆراندا باس لەوەشکراوە، کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران، ناوبراو  داواکرابوو لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووند وتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر - نوسینگەی کۆیە  ڕادەستی نوسینگەکە دەکرێت کە فەرمانی دەستگیر کردنی هەبوو بە پێی مادەی  (٤٤٦ ی.س).


ڕیکلام