ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوبازاڕی قەزای چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵان بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
رەمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ له لێدوانێكداڕایگەیاند، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەسترێژی گوللـە گەنجێک کوژرا.
رونیشیكردهوه، كه رووداوەکە لە نزیک پردی مامە ڕیشە بووە و پێشتر لەنێوان خانەوادەی کوژراوەکە و خانەوادەیەکی دیکە کێشە و دەمەقاڵی هەبووە.
قائیمقامی چەمچەماڵ وتیشی، " هەریەکە لەو دوو خانەوادەیەی کێشە و ناکۆکی لە نێوانیاندا هەیە خەڵکی گوندێکی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیرن و ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی 22 ساڵە."