رۆیتەرز: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە هەرێم بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە

  2023-05-23  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاژانسی رۆیتەرز زانیاری نوێ لەسەر هاناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە".


ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکیدا سەبارەت بە راگرتنی بەرادەوامی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە،  بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی خورمەڵە نزیکەی ٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبووەتەوە. 

وتەبێژی کۆمپانیای "گەنەڵ ئێنێرجی" بەریتانیش بە ئاژانسەکەی رایگەیاندووە، کێڵگەی تەق تەق بەرهەمهێنانی نەماوە. 

لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا تورکیا وەڵامی داواکارییەکەی عێراقی نەداوەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم. ئاماژەیەکی کەمیش هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکە، چونکە ئەو بابەتە چەند هەفتەیەکی دیکەی دەوێت نەک چەند رۆژێک، کێشەکەش زیاتر سیاسییە نەک تەکنیکی.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسی رۆیتەرز ، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتەوە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە.


ڕیکلام