ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەڵیت " نەک پاشەکەوتی موچە، بەڵکو لێبرینەکانیش دەگەڕێندرێتەوە".
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، "گێرانەوەی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە، لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا چەسپێندراوە و لەدوای پەسەندکردنی خشتەی گواستنەوەکان پارەی پێویستی بۆ تەرخان دەکرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، "نەک بەتەنھا پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران، بەڵکو لێبڕینەکان ودابەشنەکردنی مووچەش دەگەڕێندرێتەوە".