كچێك لەلایەن دەزگیرانەكەیەوە زیاتر لە 20 چەقۆی لێدەدرێت

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان كچێكی گەنج لەلایەن دەزگیرانەكەیەوە بە چەقۆ هێرشی كراوەتەسەر و زیاتر لە 20چەقۆی بەركەوتووە.

رێكخرایو مافی مرۆڤی هەنگاو لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی تەمەن 22 ساڵی خەڵكی گوندی (خوردەلوكی) سەقز بە ناوی پەریسا ڕەحمانی لەلایەن دەزگیرانەكەیەوە بە ناوی (ع، س) بە چەقۆ هێرشی كراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە. 
تۆمەتباری رووداوەكە تا ئێٍتا دەستگیر نەكراوە و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رێكخراوەكەی راگەیاندووە:  (ع) لەو خانوەی كە بڕیار بووە ژیانی هاوبەشیان پێكبهێنن زیاتر لە 20 چەقۆی لە جەستەی پەریسا ڕەحمانیداوە و بە سەختی برینداری كردوە.
بە پێی بەدواداچونەكانی هەنگاو ئەو دوو كەسە لە ڕۆژی ڕووداوەكە لە نێو بازاڕی سەقز شت و مەكیان بۆ ماڵەكەیان كڕیووە و لەپێش چاوی خەڵك دەمەقاڵەیەكیان هەبووە.
پەریسا ڕەحمانی ڕۆژی دووشەممەی رابردوو نەشتەرگەری بۆ كراوە، بەڵام بە هۆی قوڵی برینەكانیەوە ئەگەری زیندومانەوەی لاوازە، بەهۆی ئەوەی ئێٍستا ئەو كچە لەبەشی چاودێری وردی تایبەت بە دڵ چارەسەر وەردەگرێت. 


ڕیکلام