بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەهندستان نزیکەی ٥٠ قوربانی لێکەوتەوە

  2023-06-18  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەسەڵاتدارانی هیندستان رایانگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، لەچەند ناوچەیەک ٤٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هیندستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەی بالیا لە پارێزگای ئوتار پرادێش بۆ ٤٢,٠٢ پلە، ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٤ کەسیان لە پارێزگای ئوتار پرادێش و ١٢ کەسی دیکەشیان لە ناوچەی بیهارە بوون.

وەک پزیشکانی ئەو وڵاتە باسی دەکەن ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵیەوەیە نەچنە دەرەوە، چونکە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەسەروی ٦٠ ساڵیەوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران لە هیندستان، بەگشتی مانگە گەرمەکانن، لەم ساڵانەی دوایشدا کاریگەریی گەرما بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بووە.


ڕیکلام