سەنتەری میترۆ بەدواداچون بۆ كەیسی قارەمان شوكری دەكات

  2020-07-10  | 
 مازن شنگالی
سەنتەری میترۆ لە دهۆك بەدواداچوون بۆ كەیسی قارەمان شوكری دەكات رایگەیاند، تائێستا رێنادرێت نە پارێزەر و نە كەسوكاری بیبینن و ماوەی 13 رۆژ بەسەر دەستگیركردنەكەی تێپەر بووە نازاندرێت بە چی هۆكارێك دەستگیركراوە.

ئەیهان سەعید، سەرپەرشتیاری سەنتەری میترۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: 27ی مانگی رابردوو رۆژنامەوان قارەمان شوكری لەلایەن ئاسایشی ناحیەی شیلادزێ بانگهێشتكراوە و ئەو خۆی چووەتە ئاسایش و بڕیاربووە تەنها بۆ ماوەی چەند خولەكێك بانگهێشت بكرێت، بەڵام لەوێ داوای مۆبایلەكەی لێدەكەن و دواتر دەخرێتە زیندانەوە. 
سەرپەرشتیاری سەنتەری میترۆ لە بادینان وتیشی: ئەوەی كراوە كارێكی نایاساییە چونكە تا ئێستا رادەستی دادگا نەكراوە، هەرچەندە بە گوێرەی یاسا دەبوو لە هەفتەیەك زیاتر رانەگیرێت، تا ئێٍستا نازانرێت ئەو رۆژنامەوانە لەسەر چی تاوانێك دەستگیر كراوە. 

ڕیکلام