وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی پۆلیسەوە ئاگاداریەك دەداتە یەكە ئیداریەكان

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆ یەكە ئیداریەكانی هەرێمی كوردستانی راسپارد بۆ ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاسانكاری بكەن بۆ تاقیكردنەوەی قۆناغی 12 ی ئامادەیی.

لە نووسراوێكی فەرمیدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان كراوە، تیایدا داوا دەكات هێزەكانی پۆلیس كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێشكەشكردنی ئاسانكاری بەمەبەستی ئەنجامدانی ئەزموونەكانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلە كۆتاكان.
لەو نوسراوەدا كە واژۆی سامی جەلال بەڕێَوەبەری گشتی دوانی وەزارەتی بەسەرەوەیە داوای ئەوەشی كردووە هێزەكانی پۆلیس ئاگادار بكرێنەوە لە پاراستنی هۆڵەكانی تاقیكردنەوە و گواستنەوەی پرسیارەكان و رەچاوكردنی رێنماییە تەندروستیەكان.  


ڕیکلام