لە ٥٤ ساڵدا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە

  2023-06-24  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سعوودیە رایگەیاند، لە ماوەی زیاتر لە نیوە سەدەی رابردوو نزیکەی ١٠٠ ملیۆن حاجی بەمەبەستی بەجێگەیاندنی حەج سەردانی سعوودیەیان کردووە.

ئاژانسی ڕاگەیاندنی سعوودی "واس" بڵاویکردووەتەوە، کە دامەزراوەی ئاماری گشتی سعوودیە لە ساڵی ١٩٦٨ەوە دەستی بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ژمارەی ئەو کەسانە کردووە کە سەردانی سعودیەیان کردووە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج. تا ساڵی ٢٠٢٢، پێشوازی لە زیاتر لە ٩٩ ملیۆن حاجی کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی گشتیی ئەو حاجییانە کە هاتوونەتە سعوودیە، دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئامار لە ساڵی١٩٣٠ی کۆچی کە لە ژێر ناوی وەزارەتی زانیاری گشتی ئامار، تا ساڵی ڕابردوو ١٤٤٣ کۆچی (٢٠٢٢)، زیاتر لە  ٩٩ ملیۆن حاجی سەردانی کردوون.

هەرچەندە بەرپرسانی سعوودیە ئامارێکی روونیان لەبارەی ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئاشکرایان کردبوو کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەکاری بۆ هەمان ژمارەی پێش هاتنی پەتای کۆرۆنا دەکەن.


ڕیکلام