دانیشتووانی 11 گوندی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوە و رێگەی سلێمانی - هەڵەبجەیان داخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تەموزی 2023 بەمەبەستی تەواوکردنی رێگەی گوندی ناوگردان – ئاوایی حاجی قادری مارف لە سنووری قەزای سەیدسادق، دانیشتوانی 11 گوند گردبوونەوە و رێگەی سلێمانی - هەڵەبجەیان داخست.
بەپێی وتەی هاوڵاتییان بێت، بڕی 700 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی رێگەی گوندی ناوگردان – ئاوایی حاجی قادری مارف لە سنووری قەزای سەیدسادق تەرخانکراوە، بەڵام هیچ پرۆژەکە تەواونەکراوە.
هاوكات دەستەی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق پشتیوانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی ١١ گوندی سنوری سەیدسادق دەكات و ڕایگەیاند، پێویستە ئەوانەی بەڵێنیان دا و جێبەجیان نەكرد خۆیان دەست لەكاربكێشنەوە.