لە سلێمانی چوار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و لە دهۆكیش دووكەس چاكبوونەوە

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ لە سلێمانی چوار كەس كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابوون گیانیان لەدەستداوە و تەندروستی دهۆكیش چاكبوونەوەی دوو كەسی راگەیاند.


عەبدولا ئەحمەد، سەرۆكی لیژنەی بەخاكسپاردنی گیان لەدەستدراوانی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆ هەینیدا چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە گۆڕستانی تایبەت بەخاكسپێدراون. 
ئەو داوای لە هاوڵاتیانی شارەكە كرد پابەندی رێنماییە تەندروسیەكان بو خۆیان بپارێزن، هۆشداریشیدا لەوەی كە هاتنی دەروێشەكان بۆ شاری سلێمانی بەبێ پشكنین مەرتسیەكان زیاتر دەكات. 
هاوكات كەمێك لەمەوبەر تەندروستی دهۆك رایگەیاند ئەمڕۆ دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەر بە تەواوی چاكبوونەتەوە و گەڕێندراونەتەوە ماڵەكانی خۆیان و بەوەش لە ئێستادا لە شاری دهۆكدا تەنها 88 نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە. 


ڕیکلام