وەزارەتی تەندروستی: 211 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش گیانیان لەدەستدا

  2020-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردوویدا تووشبوونی 211 كەسی نوێی بە كۆرۆنا راگەیاند و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی تایبەت بە كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە رایگەیاند لەو ماوەیەدا 1635 پشكنینی نوێ كراوە و لە ئەنجامدا 211 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە. 
ئەو وەزارەتە روونیشیكردەوە لە سلێمانی 71 كەس تووشبووە و لە هەولێر 70 كەس و لە گەرمیان 47 كەس و 10كەسیش لە دهۆك و 13 كەسیش لە هەڵەبجە. 
لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا 139 كەس چاكبوونەتەوە بەیبَ ئاماری چاكبوونەوەی سلێمانی كە لەو شارەدا راناگەیەندرێت، هاوكات هەر لەو ماوەیەدا 11 كەس گیانیان لەدەستداوە كە 7 كەس لە سلێمانی بووە و 2 كەس لە گەرمیان و 2 كەسیش لە هەولێر بووە. 
لە سەرەتای بڵاوبونەوەی كۆرۆنا تا ئێٍستا لە هەرێمی كوردستان156 هەزار و 100 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە لە ئەنجامدا هەشت هەزار و 937 تووشبوو دەستنیشانكراوە و لە نێ,یاندا 305 كەسی گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و 421 كەسیش لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە.  


ڕیکلام