بەڕێوەبەری تەندروستی رایگەیاند، ئەمڕۆ كەسێك کە گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربونمان لێ دەکرد ئەنجامی پشکنینەکەی بە ئەرێنی هاتووەتەوە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ كەسێك کە گومانی نەخۆشی تای خوێنبەربونمان لێ دەکرد ئەنجامی پشکنینەکەی بە ئەرێنی هاتووەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، نەخۆشەکە دانیشتووی چوارقورنەیە سەر بە ئیدارەی راپەڕیینە و تەمەنی 45 ساڵە ڕەگەزی مێیە و پیشەیان بەخێوکردنی ئاژەڵی خۆماڵی بووە، لە ئێستاشدا دۆخی تەندروستی جێگیرە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەشێوەیەكی گشتی رێکاری تەندروستی خێرا لەبارەی رێگریكردن لەم نەخۆشییە گریراوەتەبەر و پێویستە هاوڵاتیان زیاتر هۆشیار بن".