مەلاكرێكار بۆ دادگای ئیتاڵیا: 12 ساڵ سزاتانداوم 3 كاتژمێر گوێم لێبگرن

  2020-07-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای ئیتاڵیا جارێكی دیكە ماوەی زیندانیكردنی مەلا كرێكاری پەسەندكردەوە و 12 ساڵ زیندانی بسەردا سەپاند و كرێكاریش وتی ئەم دادگایە لە دادگاكانی میسر دەچێت.

ئەمڕۆ دانیشتنێكی دیكەی دادگایی مەلا كرێكار لە ئیتاڵیا ئەنجامدرا و دادگا ئامادە نەبوو سزای 12 ساڵ زیندانیكردن بۆ مەلاكرێكار هیچ گۆڕانكاریەكی تێدا نەكرێت. 
دادگا پێشتر بڕیاری 12 ساڵ زیندانیدابوو بەڵام لەرێی پارێزەرەكانیەوە داوای پێداچونەوەی كردبوو بە سزاكەی ئەمرۆش دادگا لەو بارەیەوە ئامادە نەبوو ماوەی سێ كاتژمێر كات بدات پێی. 
پێگەی (دوربین)ی نزیك لە مەلا كرێكار بڵاویكردەوە، دادگای ئیتاڵیا حوكمی زیندانیكردنی مەلا كرێكاری بۆماوەی 12 پەسەندكردەوە و  ئەگەرچی مەلا كرێكار داوایكردووە سێ كاتژمێر لەسەر دۆسیەی زیندانیكردنەكەی قسە بكات، بەڵام رێگەیان پێنەداوە و بە حەوت دادوەری ئامادەبونی پرۆسەی دادگاییكردنەكەی راگەیاندووە، دەمەوێت ئەوەتان بۆ رونبكەمەوە ئێوە فریودراون، ئەو قسانەی ئێوە حوكمتان لەسەریداوە وەرگێڕانەكەیدا گۆڕدراوە.
مەلا كرێكار بە دادوەرەكانی وتووە "ئێوە 12 ساڵ حوكمتان بەسەر مندا سەپاندوە، كەچی ئامادەنین سێ كاتژمێر گوێم بۆ بگرن، ئەم دادگاییە وەكو دادگای میسر دەبینم و هیچ دادپەروەرییەكی تێدا نابینم".


ڕیکلام