تەندروستی سلێمانی: لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە تۆمارکراوە.

  2023-07-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە شەش مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی ھیوا تایبەت بە شێرپەنجە هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە تۆمارکراوە

 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد:" لە ١ی کانوونی دووەم تا ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمارکراوە، کە زۆربەی توشبوی شێرپەنجەی مەمکن ".

جۆری توشبوەکان بەم شێوەیەن

۲۳۸ حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك بە ڕێژەی ١٥.٧٨٪ 
۱٥۳ حاڵەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن بە ڕێژەی ١٠.١٥٪
۹۷ حاڵەتی شێرپەنجەی سیەکان بە ڕێژەی ٦.٤٣٪
 ۹۳ ٖحاڵەتی شێرپەنجەی لیمفۆما بە ڕێژەی ٦.١٧٪
۹۱ حاڵەتی شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ ٖبە ڕێژەی ٦.٠٣٪
۸٥ حاڵەتی شێرپەنجەی پڕۆستات بە ڕێژەی ٥.٦٤٪
٦٣ حاڵەتی شێرپەنجەی لۆکیمیا بە ڕێژەی ٤.١٨٪
٦٢ حاڵەتی شێرپەنجەی مێشك بەڕێژەی ٤.١١٪
٥٥ حاڵەتی شێرپەنجەی گەدە بە ڕێژەی ‌٣.٦٥٪
٥۷۱ شێرپەنجەکانی دیکە بە ڕێژەی ٣٧.٨٦٪