تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ى ئامادەیى دەستیپێکرد

  2020-07-11  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمڕۆ بەبەشدارى زیاتر لە 144 هەزار خوێندکار و قوتابى تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی كوردستان دەستیپێکرد.

بە گرتنەبەری رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان دەستیپێکرد.

كۆی گشتی ئەو خوێندکارانەى ئەمساڵ بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 دەكەن 144 ھەزار و 142 خوێندکارە 51 ھەزار و 453 لە ھەولێر و 40 ھەزار و 405 لە سلێمانی و 42 ھەزار و 965 لە دھۆك و دوو ھەزار و 366 قوتابی لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە .

هاوکات دوێنیش وەزارەتی ناوخۆ یەكە ئیداریەكانی هەرێمی كوردستانی راسپارد بۆ ئەوەی هێزەكانی پۆلیس ئاسانكاری بكەن بۆ تاقیكردنەوەی قۆناغی 12 ی ئامادەیی.



ڕیکلام