بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی عەربەت ـ سلێمانی رووداوێکی ھاتووچۆ روویدا، کە تیایدا شۆفێری مینی پاسێک گیانیلەدەستدا.
هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕژانی گاز لەسەر رێگەکە لەلایەن ئوتۆمبێلێکی بارھەڵگرەوە، کە چەند ئوتۆمبێلێک بەھۆیەوە توشی رووداوی ھاتووچۆ بوون، دواھەمینیان ئوتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس بووە، کە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و توشی رووداوی ھاتووچۆ بووە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.