بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لێخۆشبوونی %15ی قەرزی کارەبا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە23ی تەمموز، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوابەدوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت به لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کارەبا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئەمڕۆ یەکشەممە 23/7/2023 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژی 24/10/2023 کۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەکرد، لەو چوارچێوەیەدا لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەو ژمێرکارانەی پسووڵەی کارەبا دەگەڕێننەوە بۆ هاووڵاتیان لەبەردەم ماڵەکانیان قەرزی کارەبا بدەن یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.