ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

  2020-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد و رایگەیاند لە سبەینێوە دەوامی فەرمی دەستپێدەكاتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەكانی ئیدارەی گەرمیان دەوامی فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم لە سبەینێ (12/7/2020) وە بە لەبەرچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی تەناوبی دەوام بەڕێژەی 30% ی فەرمانبەران دەستپێدەكات و هەفتانە لە رۆژی یەكشەمە تا چوارشەمە دەوام دەكرێت، هەر هاوڵاتیەكیش كە سەردانی فەرمانگەكان دەكات رێكاری خۆپارێزی نەگرێتەبەر مامەڵەكەی راییناكرێت.
لە بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی گەرمیان رووینشیكردووەتەوە، كردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانە و چایخانە و هۆڵەكانی لەشجوانی و مەلەوانگە و سەرجەم شوێنی كارەكان، بە گرتنەبەری رێكاری توندی خۆپارێزی، دەكرێنەوە و هەر شوێنێكیش خۆپارێزی نەكات دادەخرێت. 
ئەوەشی راگەیاندووە مزگەوت و شوێنە ئاینییەكان و پرسە و هۆڵ و جێگای بۆنەی كۆمەڵایەتی بە داخراوەیی دەمێننەوە و دەشڵێت "هاتووچۆی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاكانی عێراق و مەرزی پەروێزخان، بە داخراوەیی دەمێنێتەوە".
 


ڕیکلام