قائیمقامی قەزای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان نۆ بەنزینخانە لەهەولێر داخران.
نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی وەزای ناوەندی هەولێر لە پەرەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێری کردنی لێژنەکان و بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان ، 9 وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەشاری هەولێر داخران و سزا دران لەکۆی 60 شەست وێستگە کەپشکنینیان بۆ کراوە لە 2023/7/22 تا 2023/7/27 .
-وێستگەی بەهاری نوێ
-وێستگەی دۆستان
-وێستگەی مهتاب
- وێستگەی دونیا
-وێستگەی مۆبیل
-وێستگەی سۆرس
-وێستگەی دانا m.h
-وێستگەی زریج
-وێستگەی سەربەست