لە هەولێرشێوازى دەوامکردنى فەرمانبەران راگەیەندرا

  2020-07-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بارەى شێوازى دەوامکردنى فەرمانبەران ژمارەیەک بڕیارى دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دەوامكردنی فەرمانبەران بەشێوەی 100٪ و لە رۆژانی شەممە تا چوارشەممە دەبێت و كاتی دەوامكردن لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دووری فەرمانبەران 2 مەتربێت و قەرەباڵغی و كۆبوونەوە نەكرێت و كارەكان بە بەرید ئەنجام بدرێت، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی كەرەنتین كراون مۆڵەتی زۆرەملێ‌-یان پێ‌ بدرێت تا ئەو كاتەی بە فەرمی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دەسەلمێنرێت، كە فەرمانبەرەكە چاكبۆتەوە و سەرجەم پزیشك و فەرمانبەران ماسك و دەستكێش بەكاربهێنن.



ڕیکلام