بۆ جاری دووەم بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دانرایەوە

  2020-07-11  | 
سلێمانی
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ دووەمجار بەردی بناغەی شەقامی سەدمەتری دادەنرێتەوە و بڕیارە لەمڕۆوە دەست بكرێت بە جێبەجێكردننی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە، پارێزگاری سلێمانیش دەڵێَت پڕۆژەیەكی ستراتیژیە.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 بەردی بناغەی پڕۆژەكە دانرا بەڵام تا ئێستا دەست بە جێبەجَكردنی نەراوە و ئەمڕۆش بە بەشداری سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و ئامادەبوونی وەزری شارەوانی و پارێزگاری سلێمانی بۆجاری دووەم بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیە دانرایەوە. 
قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە 32 كیلۆمەترە و لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە جێبەجێ دەكرێت، لەو بارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بە میدیاكانی رایگەیاند، ئەم پرۆژەیە ستراتیژیە و گەورەترین شەقامی شاری سلێمانی دەبێت و بە هەمووی درێژیەكەی پێكهاتووە لە 146كیلۆمەتر، بە چەند قۆناغێكی جێبەجێ دەكرێت كە قۆناغی یەكەمی لە هەموویان گرنگترە. 
شەقامەكە لە رۆژی 6.11.2013 لە سەردەمی بەهرۆز محەمەد قەشانی، پارێزگاری ئەوكاتی سلێمانی بەردی بناغەکەی دانرا کە لەگەڵ سێ كۆمپانیای توركی گرێبەستێ واژۆكردبوو بڕیاربوو لە ماوەی 1100رۆژدا پڕۆژەكە تەواو بكرێت بەڵام دوای شكستی گرێبەستی یەكەم جارێكی تر پڕۆژەكە دراوەتەوە كۆمپانیای قەیوان و لە ئێستا وێنە پێشبینی كراوەكانی شەقامەی بڵاو كردووەتەوە. 
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە سەرۆكی حكومەت رایگەیاند بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان كراوە و بەم زوانە دەست بەجێبەجێ كردنی دەكرێت. لەدوای نزیكەی شەش مانگ ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەكەی دانا. 


ڕیکلام