تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

  2020-07-11  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەتدروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2734 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 95 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 10377 پشكنینی نوێ ئەنجمامدراوە و بەوەش ژمارەی پشكنییەكان كە بۆ هاوڵاتیان كراوە لە تاقیگەكانیان گەیشتووەتە 671478 پشكنین .

بە گوێرەی راگەیاندراوەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1699 كەسیش لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە ، بەشێوەیەك لە سلێمانی13 كەس و لە هەولێر 124 كەس و لە دهۆك 2 كەس و لە كەركوك 26 كەس .

لەوەتەی فایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بڵاوبوونەوە 75 هەزار و 194 كەس تووشبوون و لەو ژمارەیەش 43 هەزار و 79 كەس چاكبوونەتەوە و 3 هەزار و 55 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.




ڕیکلام