وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌ی تیایدا مافی منداڵێكی تازه له‌دایكبوو پێشێلكرا و ئازاردرا، هه‌وڵی شێواندنی ڕاستیه‌كان و پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نه و به‌رده‌وامی سه‌رپێچی و كاری نایاسایی ده‌دات.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له پرێس كۆنفرانسێكی دوێنێ دا سه‌باره‌ت به ئازاردان و پێشێلكردنی منداڵێكی تازه له دایكبوو دوور له هه‌موو ڕه‌وشتێكی پزیشكی و یاسایی و زانستی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ندین ڕێكار و سزای یاسایی گرتۆته به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كه هه‌وڵ دراوه بۆ شێواندنی ڕاستیه‌كان و پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌م دیارده قێزه‌وه‌نه و به‌رده‌وامی سه‌رپێچی و كاری نایاسایی هه‌یه به‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌درێت ڕای گشتی و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌لاڕێدا ببرێت و بشێوێندرێت له‌جیاتی ملكه‌چ بوون بۆ یاسا و داوای لێبووردن كردن به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌ی ناخی هه‌موو كۆمه‌ڵگای هه‌ژاند كه ده‌بێته هۆكاری لاوازكردنی متمانه‌ی هاوڵاتیان".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كاری نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو نییه، به‌ڵكو به‌یاسای مافی نه‌خۆش ژماره 4 ی ساڵی 2020 و په‌یڕه‌وی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارپێكراو، لێكۆڵینه‌وه كردن ته‌نها كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ر و نوێنه‌ری داواكاری گشتی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌ڕێزێك به‌ناوی سه‌رپه‌رشتیار قسه‌ده‌كات له‌كاتێكدا ئه‌و به‌ڕێزه سه‌رپه‌رشتیار نییه به‌فه‌رمی و هیچ سیفه‌تێكی به‌ڕێوه‌بردنی نییه، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌پێدراویش نییه له لیستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی نییه و كارمه‌نده‌كانیش ناویان له لیستی ڕێگه‌پێدراوی فه‌رمی نییه بۆ كاركردن له‌م نه‌خۆشخانه‌یه و ئه‌و به‌ڕێزه‌ی به‌ناوی نه‌خۆشخانه قسه‌ده‌كات ته‌واو نایاساییه، چونكه پزیشكی نیشته‌جێی دێرینه و پسپۆڕ نییه، به‌ڵكو له‌ژێر ڕاهێنان و مه‌شقكردندایه و بۆی نییه به‌ناوی نه‌خۆشخانه قسه بكات".
راشیگه‌یاند كه "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ڕێكاره‌كان ده‌كاته‌وه و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه داده‌نرێت ڕێكاری یاسایی وه‌رده‌گیرێت له‌پێناو پاراستنی مافی نه‌خۆش و گه‌یاندنی ڕاستییه‌كان به هاووڵاتیان".