هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە

  2023-08-23  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: رێککەوتون لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتیهەرێم.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا هەردو وەزارەت ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە لە کۆبونەوەکەدا باسیان لە گرنگیی هێڵەکانی نەوتی نێوان عێراق و تورکیا کردوەتەوە؛ هەروەک گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی هەرێم.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی بۆڕیی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٣ زیانی بەرکەوتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ وەزارەتی وزەی تورکیا و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە.