بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە٢٣ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق، بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ١ دۆلاری خستە بازاڕەوە و لەو بڕەش ٣٠ ملیۆن و ٦٢٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە، هەروەها ١٦٦ ملیۆن و ٧٨٤ هەزار و ١ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە.
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراودا نرخی دۆلار بەراوارد بە ڕۆژانی ڕابردوو ڕووی لە دابەزین کرد و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.