داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە

  2023-08-26  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ٢١ ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماژەی بەوەکرد، سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان،  لە رۆژی ١٩-٨-٢٠٢٣ تا ٢٥-٨-٢٠٢٣، بڕی ٢١ ملیار و ٢٢٨ ملیۆن و ١٦٣ هەزار و ٨٠ دینار بووە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە ١٨ ملیار دیناری ئەو داهاتە بەشێوەی نەختینەیە، نزیکەی یەک ملیار دینار بەشێوەی چەکە و یەک ملیاری دیناریش مەقاسەیە.