بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش خرایە بازاڕەوە

  2023-08-28  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ بڕی زیاتر لە ١٩٥ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە٢٧ی ئاب، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٤٤٠ ھەزار و ٤٨٠ دۆلار خستە بازاڕەکانەوە کە ٢٥ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش و ١٧٠ ملیۆن و ٤١٠ هەزار و ٤٨٠ دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشرا.

لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەزین بەهای دۆلار تائێستا بە بەرزی ماوەتەوە، ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٤ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا.